هێرش بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی كورد له‌ توركیا به‌رده‌وامه‌

رۆژ له‌ دوای رۆژ هێرشی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ توركه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییه‌ كورده‌كان له‌ شاره‌كانی توركیا به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژئاوای توركیا زیاتر ده‌بنز
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوای ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو له‌ قۆنیا 7 ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌كی كورد له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ توركه‌كانه‌وه‌ كۆژران، ئه‌مجاره‌یش له‌ ناوچه‌ی ئه‌لمالی سه‌ربه‌ شاری ئانتالیا گرووپه‌ك 300 كه‌سی له‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ توركه‌كان هێرشی سه‌ر كاركه‌ره‌ وه‌رزییه‌كان كرا.
له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ بریندار بوونه‌ و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانیش هیچ جۆره‌ رێوه‌شوێنێكی ئه‌منییان نه‌گرتووته‌ به‌ر.
به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، مۆختاری ناوچه‌ی ئه‌لمالی هانی ئه‌و گرووپه‌ 300 كه‌سییه‌ی داوه‌ كه‌ هێرشی سه‌ر كاركه‌ره‌ كورده‌كان بكه‌ن و پێیان بڵێن كه‌ ئێوه‌ كوردن و ئێره‌ خاكی ئێوه‌ نییه‌ و ئێمه‌ نامانه‌وێت ئێوه‌ لێره‌ ببینن.
كاركه‌ره‌ كورده‌كان له‌ ترسی گیانی خۆیان ناچار ماون بگه‌ڕێنه‌وه‌ گونده‌كانی خۆیان له‌ باكووری كوردستان.
ئه‌رده‌لان گۆران