ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت، كه‌  کە دەتوانن بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانە سەردانی هەریەک لەم کلینیکانە بکەن به‌م شێوه‌یه‌:
   ‌              ‌                            
1 - کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د.هێمن 
 ( 8 )بەیانی بۆ ( 12 ) شەو کراوەیە.
 2 - کلینیکی ڕاوێژکاری عه‌لی ناجی ڕۆژانە لە کاتژمێر( 8.30 )بەیانی بۆ( 6 )ئێوارە.
  ‌         ‌ ‌               
3-  کلینیکی ڕاوێژکاری عه‌لی کمال ڕۆژانە لە کاتژمێر ( 8.30 )بە یانی بۆ ( 12.30 ) نیوەڕۆ.
 4- کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید عه‌لی والی بەگ ، لەگەڕەکی  لەسەرچنار ڕۆژانە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن:  لە کاتژمێر ( 8 )بەیانی  بۆ ( 8 )ئیوارە کراوەیە تایبەتەبە و هاوڵاتیانەی گەشت دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات ، پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی  گەشت دەکەن پێش (24 بۆ 48) کاتژمێر پشکنیین ئەنجام بدەن ،لەهەمان ڕۆژدا سەردان بکەنەوە بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی پێویست بەمەبەستی گەشت کردن .
 ته‌ندروستی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  بۆئەو هاوڵاتانەی پشکنین ئەنجام دەدەن بەمەبەستی  دڵنیابونیان بۆ وەرگرتنەوەی  ئەنجامەکەی لەماوە (24  بۆ 48) کاتژمێر  لە ڕێگەی کورتە نامەوە ئەوانەی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن ئاگادار دەکرێنەوە
 له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن:  پێویست ناکات ،  سەردانی کلینیکەکان بکات تە نها  ئەو هاوڵاتیانە نە بێت کە بەمەبەستیان  وەرگرتنی مۆڵەتە دەتوانن سەردان  بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی