پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند .
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت:  له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێم په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت  و پله‌كانی گه‌رماش به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
چوارشه‌مه‌ 4-8-2021
هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 42 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌ ، كه‌ركوك 46 پله‌ .
پێنجشه‌مه‌ 5-8-2021
هه‌ولێر 43 پله‌ ، دهۆك 42 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 47 پله‌ .