پۆلیسی تورکیا: 10 کەس به‌ تۆمه‌ته‌ی كوشتنی خێزانە كوردەكەی كۆنیا دەستگیركراوه‌

ده‌ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە دەستگیر کران کە لە پارێزگای کۆنیای تورکیا کوژران، بەڵام تائێستا بکوژی سەرەکی دەستگیر نەکراوە.

پۆلیسی تورکیا چوارده‌ گومانلێکراوی بە تۆمەتی کوشتنی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکەی شارۆچکەی مەرامای سەربە پارێزگای کۆنیای تورکیا رەوانەی دادگا کرابوون، دوای لێکۆڵینەوە ده‌ کەسیان دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژی سەرەکی کە ناوی محەمەد ئاڵتۆیە تائێستا دەستگیر نەکراوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.

جێی باسه‌ رۆژی سی حه‌وت لە هێرشێکدا له‌ شارۆچکەی مەرامای سەر بە پارێزگای كۆنیای تورکیا حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران و خانووەکەشیان ئاگری تێبەردرا.