راگه‌یاندراوێك له‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بە گشتى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەبێت .
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەمڕۆ پێنجشه‌مه‌ 5 ی 8 ی 2021 ، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى زیادبوونى خێراى با هەیە ، وە پلەکانى گەرما بە گشتى بۆ ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە واتە هەمان پلەکانى گەرماى دوێنێێ دەبێت.
 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت:  سبەى هه‌ینی 6 ی8 ی 2021،  پله‌كانی گه‌رما بە یەک پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە ، سبەى لە کاتەکانى شەودا پروشکە بارانى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر دەبێت .
 

11111