تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/8/7 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 9 هه‌زار و 112 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و له‌به‌رامبه‌ردا  7 هه‌زار و 973 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌، 59 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ته‌ندروستی عێراق هاتووه‌، کۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌ کۆرۆنا گەیشتە 19 هەزار و 146 كه‌س.