ئیسرائیل و بەحرەین رێككه‌وتنێكی هاوكارییان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران واژوو كرد

ئیسرائیل و بەحرەین رێككه‌وتنێكی هاوكارییان واژۆ كرد كه‌ به‌ پێی ئه‌و  هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌ له‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی شه‌ڕی ئاژاوه‌گێرییه‌كانی ئێران، هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن .

رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل رایگه‌یاند: شێخ عه‌بدوڵڵا بن ئه‌حمه‌د ئالی خه‌لیفه‌ جێگری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌حه‌رین دوێنی به‌ سه‌ردانێكی چوار رۆژه‌ گه‌یشته‌ ئورشه‌لیمی پایته‌ختی ئیسرائیل .

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل، شێخ عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ دوای واژۆ كردنی رێككه‌وتنێكی هاوكاری بۆ رووبه‌رووبوینی ئێران له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هۆتێل كینگ ده‌یڤیدی ئۆرشه‌لیم رایگه‌یاند، ئێران راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری به‌حره‌ین ده‌كه‌ت و تاران به‌ر‌پرسیاری سه‌ره‌كییه‌ له‌ ناسه‌قامگیری و مه‌رگی خه‌ڵكانی بێتاوان و هه‌موو ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌ روو ده‌ده‌ن.

گوتیشی: رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دووهه‌زار و پازده‌ی ئێران ته‌نها بووه‌ته‌ هۆی زیاتر بوونی ناسه‌قامگیری و ئاژاوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌ و مردنی زیاتری خه‌ڵكی سڤیل.

ئه‌مه‌ش واتای ئه‌مه‌یه‌ كه‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ قه‌یرانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی قوڵتر كرده‌وه‌ و بیری توودئاژۆیی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ وخه‌ڵكی زیاتری ئاواره‌ بوونه‌.

بریاره‌ له‌و سه‌ردانیه‌دا جێگری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌حه‌رین بۆ ئیسرائیل چاوی به‌ هره‌ كام له‌ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌یزرانی ئیسرائیل بكه‌وێت.