شانۆ و ئۆتیزم..

شانۆ ده‌بێته‌ هاوكارییه‌كی گرنگی كه‌سانی تووشبووی ئۆتیزم.

ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ شانۆكاران و سه‌نته‌ره‌كانی ئۆتیزم وكه‌س وكاریان تووشبووانی ئۆتێزم گرنگه‌.

له‌ دوای داخستنی هٶله‌كانی شانۆ و سینه‌ما وئۆپیرای شاری میونشن بۆ ماوه‌ی سالێك وا تازه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ نمایش و پێشكه‌شكردنی بابه‌ت هونه‌ریه‌كان. بینه‌ره‌كان به‌ ماسكه‌وه‌ و دوور له‌یه‌كتر داده‌نیشن. ده‌عوه‌تنامه‌یه‌كم له‌ ده‌رهێنه‌ری شانۆ ئۆتۆ نۆڤاوه‌ پێگه‌یشت،كه‌ئاماده‌ی بینینی پرۆژه‌ی تازه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان بم، كه‌ زیاتر له‌ ده‌ساڵه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل ئۆتیزمه‌كان به‌زانستی شانۆ هاوكاریان پێشكه‌ش ده‌كات. هاوكاریه‌كانی گرنگی شانۆ بۆ ته‌ندروستبوونیان. كاری هونه‌ری شانۆی كارێكی پرۆسه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌یه‌ی دیقه‌تیه‌ وله‌رۆژی یه‌كمی پرۆسه‌كه‌وه‌ كاریگه‌ری وێنه‌ی خۆی له‌هزری به‌شداربووند به‌جی ده‌هێلێت ، ئه‌م پرۆسه‌ هونه‌ریه‌ به‌كورتی چی پێشكه‌ش به‌ تووشبووانی ئۆتیزمه‌كان ده‌كات.

١. یه‌كتر قبوڵكردن.

٢. تێكه‌ل بوونینا له‌گه‌ل یه‌كتر

٣. گۆرینه‌وه‌ی گفوگۆی نیوان یه‌كتر

٤. هه‌ست كردن به‌ بینین وبیستن وتماس و بۆن و چێژ و تێكه‌ڵ بوونێكی تر و هه‌لس وكه‌وت و دروست كردنی تیكستێكی سه‌ربه‌خۆ

٥. فیركردنی هه‌ندێ هه‌لس وكه‌وت

٦. به‌هێزكردنی قودره‌تی تركیزكردن ٧

. به‌هێزكردنی بیركردنه‌وه‌ی هزری

٨. پێزانینی خه‌ڵكی بۆ كاره‌كانێان

٩. دانپێدان له‌رێگه‌ی چه‌پله‌و گولبارنه‌وه‌

١٠. له‌كۆتای نمایشه‌كه‌ پرسیاری بینه‌ران ورای بینه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وان وپێشكه‌شكردنی ریزو حورمه‌تێكی بیپایان به‌ ئۆتیزمانه‌ی، كه‌ رۆلی نواندنیان وه‌كو ئه‌كته‌ر ده‌نواند …زۆر زۆر شتی تریش.

رێزلێنانێكی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ و میدیا و به‌ریوه‌به‌رایتی رٶشنبیری شاری میونشنه‌وه‌ . یه‌كه‌م پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی هۆڵی شانۆی ئه‌م ماله‌ شانۆیه‌ به‌م نمایشه‌ بوو.. چه‌نابی موفیشی گۆگۆل بوو، ئه‌مان به‌سده‌كاریه‌كی زۆر زۆر به‌نرخه‌وه‌ پیشكه‌شیان كرد. كچێكی به‌خۆ رۆلی جه‌نابی موفه‌تیشی ده‌بینی. له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌بوو هه‌موو دایك وباوكی كه‌سایتیه‌ ئۆتیزمه‌كان هاتبوون بۆ سه‌یری نمایشه‌كه‌، به‌یكه‌ خۆشی موحبه‌ته‌وه‌ ده‌یان روانیه‌ كوروكچه‌كانێان بۆ ئه‌م سه‌كه‌وتنه‌ به‌نرخه‌ی ،كه‌ كچ وكوره‌كانێان له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆ ده‌بینن وخه‌ڵكی چه‌پله‌ێان بۆ لێ ده‌دا، هزری و ئگاهی و هۆشمه‌ندی ورٶشنبیری كه‌س وكار یان به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سانی تووشبوو ده‌گۆرێت، كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ توانیان هه‌یه‌ و به‌و چاوكه‌میه‌وه‌ سه‌رێان مه‌كه‌ن بۆ هۆشمه‌ندی رۆشنبیری گشتی خه‌ڵكی و گۆرێنی بیرو هزری كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر به‌و تووشبوانی ئۆتیزم. ئا به‌م شیوه‌یه‌ هاوكاری خانه‌ی ده‌ماغی نیو مێشكی تووشبووان ده‌گورێت و هی كۆمه‌لگاش ده‌گۆرێت، ئا به‌م شیوه‌یه‌ قودره‌ت شانۆ بۆ مرۆڤایه‌تی و قودره‌تی شانۆ بۆ خۆشه‌ویستی مرۆڤایه‌تی به‌ هه‌موویان ده‌به‌خشیت، ئا به‌م شیویه‌ هونه‌ری شانۆ هه‌م چیژ وه‌ركگرتنه‌ له‌ مه‌عریفه‌ و له‌ هونه‌ر وله‌ رٶشنبیری ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌لایه‌تی وسیاسی و فه‌لسه‌فی و ده‌بێته‌ هاوكاری پزیشكی یش.

هه‌ركه‌س خوازیاری هاوكاریبێت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌وریه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌نته‌ره‌كان و یان شووینه‌كانی خوێندنی هونه‌ری شانۆ .. من له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ر ئۆتۆ نۆڤا زیاتر له‌ بیست ساله‌ یه‌كتر ده‌ناسێن به‌رده‌وام له‌ئالو گۆری هونه‌ری هاوكاری یه‌كتر به‌رده‌وامین.

    د. هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌