سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران ناوی كابینه پێشنیازكراوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرد

ئیبراهیم ره‌ئیسی لیستی ناوی كابینه پێشنیاز كراوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی ئێران ده‌كات، بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی ئێران كۆبێته‌وه‌.

میدیاكانی فه‌رمی ئێران بڵاویانكردوه‌،  ئیبراهیم ره‌ئیسی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیستی ناوی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی، پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد.

كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئیستا حه‌وت سه‌رۆككۆماری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و هه‌روه‌ها دوازده‌ كابینه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك كاریان كردووه‌.

به‌ هاتنی ئیبراهیم ره‌ئیسی وه‌ك هه‌شته‌مین سه‌رۆككۆماری ئێران، سێزده‌هه‌مین كابینه‌ی حكومه‌ت پێكدێت كه ‌خۆی له‌ هه‌ژده‌ وه‌زاره‌ت ده‌بینێته‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی ئێران كۆبێته‌وه‌ و بڕیار له‌باره‌ی ناوه‌ پێشنیاز كراوه‌كانی هه‌ر هه‌ژه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی بدات.