له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو.. كۆڕۆنا 66 كه‌سی كوشتووه‌

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق نوێترین داتای په‌تای كۆڕۆنای له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاشكرای كرد له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 66 كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ داتای ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ی ئابی 2021 ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س تووشی په‌تای كۆڕۆنا بوونه‌، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ 6937 تووشبووی نوێی كۆڕۆنا له‌ عێراق تۆمار كراون، به‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئێستا گه‌یشته‌ 1888150 كه‌س.


هه‌روه‌ها ئاشكراكراوه‌ كه‌ 7148 كه‌سی تر كۆڕۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.
له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تییه‌كانی كۆڕۆنا له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 66 مردن تۆماركراوه‌ و به‌مه‌ش كۆی گشتی مردن به‌ په‌تاكه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 830 كه‌س.