لێدانى 2 ڤاكسین رێگه‌یه‌كه‌ بۆ خۆپارێزیه‌كى نموونه‌یى

توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه‌، وه‌رگرتنى دوو ڤاكسین دژ به‌ڤایرۆسى كۆڕۆناى نوێ، هۆیه‌كه‌ تا بۆ ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ تووشى په‌تاى "كۆڤید 19" نه‌بیته‌وه‌،  ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كه‌ بۆ خۆپارێزیه‌كى نموونه‌یى.

به‌پێیى توێژینه‌وه‌یه‌ك، كه‌ له‌گۆڤارى لانست ئه‌نفكشیس دزیزسه‌وه‌ هاتوو،  وه‌رگرتنى هه‌ردوو پێكوته‌ و ڤاكسین هۆیه‌كه‌ تا ترسى تووشبوون زۆر كه‌مبێته‌وه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ش پشتى به‌داتاكانى 4 ملیۆن كه‌س به‌ستووه‌، كه‌ تووشى كۆڕۆنا بوونه‌، توێژه‌رانیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وانه‌ى هه‌ردوو ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، تا رێژه‌ى 47 له‌سه‌دا تووشى كۆڤیدێكى درێژخایه‌ن ده‌بن، مه‌به‌ستیش له‌ كۆڤیدى درێژخایه‌ن به‌ردوامبوونى نیشانه‌كانى كۆڕۆنایه‌ له‌لاى تووشبوو، بۆ ماوه‌ى 28 رۆژ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى كۆڤیدێكى به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دیار هه‌ست به‌ تا و كۆخه‌یه‌كى به‌رده‌وام و ماندووبوون ده‌كه‌ن، هاوكات توێژینه‌وه‌كه‌ چاودێرى نزیكه‌ى ملیۆنێك كه‌سى كردووه‌، كه‌ پێشتر پێكوته‌ و ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، تیایدا هاتووه‌ 0.2 له‌سه‌دا له‌وانه‌ى ڤاكسینى ته‌واویان وه‌رگرتووه‌،  ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن به‌وانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌، نیشانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م لێیان به‌ده‌رده‌كه‌وێ، هاوكات ئه‌وانه‌ى ته‌نیا ڤاكسینێكیان وه‌رگرتووه‌، زۆر كاریگه‌ر نابێ له‌وه‌ى تووشى په‌تاى كۆڤید 19 نه‌بنه‌وه‌، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ له‌پێش ده‌ركه‌وتنى گۆڕاوى ده‌لتا، ماوه‌ى نێوان ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌نێوان دێسه‌مبه‌رى 2020 و سه‌ره‌تاى یۆلیۆى 2021، كه‌  له‌به‌ریتانیادا ئه‌نجام دراوه.

سكاى نیوز