به‌هه‌شت هه‌نگاو خۆت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن بپارێزه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ خۆپارێزی له‌ تووشبوون به‌ فشاری خوێن بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌:

یه‌كه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌كاری هێنانی خۆی بۆ كه‌متر له‌ 5 ملیگرام له‌ رۆژێكدا.

دووه‌م: خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ ژه‌مه‌كانتدا زیاد بكه‌.

سێیه‌م: ئه‌نجامدانی چالاكی رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك.

چواره‌م: وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان.

پێنجه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی مادده‌ كحولییه‌كان.

شه‌شه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ چه‌ورییه‌كی زۆری تێدایه‌.

حه‌وته‌م: دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ شله‌ژانی ده‌روونی.

هه‌شته‌م: پشكنینی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك.