پـۆتـیـن: له‌ يارى مشته‌كـۆڵـه‌ لـووتم شكـاوه‌

له ‌ته‌مه‌نى 11 ساڵییه‌وه‌ یارى جۆدۆ ده‌كات

فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكى رووسیا له ‌كاتى پێشوازیكردنى سه‌ركه‌وتووانى خولى یارییه‌ ئۆڵه‌مپییه‌كانى تۆكیۆ 2020، باسى له‌وه‌ كرد كه‌ له ‌ڕاهێنانه‌كانى مشته‌كۆڵه‌ لووتى شكاوه‌ و دوای ئه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ له‌ یارییه‌ جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وام بێت.

كاتێك پۆتین پێشوازى له‌ ئه‌لبێه‌رت پاتێر گازاییڤى پاڵه‌وانى مشته‌كۆڵه‌ له‌ ئۆڵه‌مپیادى تۆكیۆ 2020 كرد گوتى "له ‌كاتى ڕاهێنانه‌كانى سێیه‌م و چواره‌م لووتیان شكاندم، نه‌چوومه‌ هیچ شوێنێك هه‌تا نه‌چوومه‌ لاى پزیكیش تا بیپشكنێ".

باسیش له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌یتوانیووه‌ ده‌ست له‌ لووتى بدات، دواتر زانیوویه‌تى لووتى شكاوه‌، بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ درێژه‌ به‌ یارییه‌ جه‌نگییه‌كان بدات.

ئه‌وه‌ى شیاوى باسه‌ پۆتینى سه‌رۆكى رووسیا له ‌ته‌مه‌نى 11 ساڵییه‌وه‌ یارى جۆدۆ ده‌كات، چه‌ندجارێك نازناوى پاڵه‌وانییه‌تى پێ به‌خشراوه‌، هه‌روه‌ها له ‌ساڵى 2006 بووه‌ به‌ سه‌رۆكى فه‌خرى یارى جۆدى له ‌یه‌كێتى ئه‌وروپا، جگه‌ له‌وه‌ى نازناوى پرۆفیسۆرى فه‌خرى له‌ زانكۆى یونینى كۆریاى باشوور پێ به‌خشراوه‌.


R T