دانیێل مێدڤێدێڤ نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەی بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەست هێنا

یاریزانی رووسی، دانیێل مێدڤێدێڤ دوای بردنەوەی لە یاریزانی سربی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەی بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەست هێنا.
لە کۆتا یاریی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی "Grand Slam" بۆ تاکەکەسی کوڕان، یاریزانی رووسی، دانیێل مێدڤێدێڤ سەرکەوت بەسەر یاریزانی سربی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ.
لە هەر سێ خولی یارییەکەدا، دانیێل مێدڤێدێڤ-ی تەمەن 25 ساڵ سەرکەوتنی تۆمار کرد و بەم شێوەیە بووە سێیەم یاریزانی رووسی کە تا ئێستا لە پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی تاکە کەسی کوڕاندا ئەو نازناوەی بەدەست هێنابێت.
لە دوای یارییەکەش نۆڤاک جۆکۆڤیچ، پیرۆزبایی لە دانیێل مێدڤێدێڤ کرد و گوتی: یارییەکی نایاب بوو، ئەگەر کەسێک هەبێت شایەنی نازناوی پاڵەوان بێت، ئەو کەسە تۆیت، یارییەکی باشت کرد.

لە بەرامبەریشدا مێدڤێدێڤ پێیگوت: بەڕای من تۆ باشترین یاریزانی مێژوویت.