ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ نزیك مه‌رزی كێلێ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێك گیانی لەدەستدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌رین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا لە نزیک گوندی دارەشمانە، ڕێگەی مەرزی کێلێ ـ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداو بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکەی بەناوی (خ . ئـ) ڕەگەزی مێ، لەدایک بووی 1990، دانیشووی قەڵادزێ، گەڕەکی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا و 2 منداڵی خۆشی لەگەڵ دابووە، بەڵام باری تەندروستی منداڵەکان جێگرە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای توێکاری بۆ لەشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.