گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

      

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌، بەردەوامن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەسەر داهاتی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 4ی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ژمارەیەک پڕۆژە لە چەند گەڕەکێکی شار جێبەجێ کرا.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار ناوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامی داون و بریتی بوون له‌: كۆنكریتكردنى شه‌قامێك لەگەڵ چاككردنەوەى دوو قەسيس لە گەرەكى هاوكارى بە برى 24،216،000  بيست و چوار مليۆن و دوو سەت و شانزە هەزار دینار.

هه‌روه‌ها قيرتاوكردنى شەقامێك لە گەڕەكى فەرمانبەران له‌ پشت مزگەوتى شەهيد و ئەنفال كراوان بە برى 12،870،000 دوانزە مليۆن و هەشت سەت و حەفتا هەزار دينار.

له‌گه‌ڵ قيرتاوكردنى شه‌قامێك لە گەرەكى ١٢١ى گوڵان پشت گەراجى شارەوانى 4 بە گوژمەى 9،900،000 نۆ مليون و نۆ سەت هەزار دينار.