تیمێكی سوپای یۆنان به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی پارچه‌كانی سیسته‌می مووشه‌كیی ئاسمانیی پاتریۆت بۆ سعوودیه، به‌ڕێكه‌وتوون.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای یۆنان رایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی یۆنان، نیكۆس پانایۆتۆپۆولۆس و جێگری وه‌زیری به‌رگریی یۆنان، نیكۆس هاردالیاس و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای یۆنان، كۆنستاندینۆس فلۆریس به‌شدارییان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كردووه كه به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی پارچه‌كانی سیسته‌می مووشه‌كیی پاتریۆتی بۆ سعوودیه رێك خرابوو.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای یۆنان، كۆنستاندینۆس فلۆریس له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، مانۆڕه هاوبه‌شه سه‌ربازییه‌كانی نێوان یۆنان و سعوودیه‌ی بیر خسته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوو وڵات رۆڵی هه‌یه له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
نوێنه‌رانی دیپلۆماتی سعوودیه، كوێت و ئه‌مریكا كه له ئه‌سینا ئه‌ركدارن ،به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.