ئه‌مشه‌و بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی هه‌ولێر چاك ده‌كرێته‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت و دووباره‌ ئاو ده‌گاته‌وه‌ هاووڵاتییان.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م چاکردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز3ى هه‌ولێرمان به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ شه‌وى ڕابردوو بە ھۆکارێکی تەکنیکی و فشاری پەمپەکانه‌وه‌ بۆرییه‌كه‌ شكاو.

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر سه‌رقاڵى چاکردنەوه‌ى بۆریه‌كه‌ن و كاره‌كانیشیان له‌ قۆناغی كۆتایی چاككردنه‌وه‌كه‌‌دایه‌.

ئومێد خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و كۆتایى به كاره‌كانی ‌چاكردنه‌وه‌ى بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی هه‌ولێر ده‌هێنرێت دووباره‌ ئاو ده‌گاته‌وه‌ هاووڵاتییان.