تـه‌ڕه‌زانى راسـته‌قینه‌ كـۆچی دوایـی كـرد


ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڤێتنام ئاشكرایان كرد، ته‌ڕه‌زانى راسته‌قینه‌ كه‌ ماوه‌ى 40 ساڵ له ‌دارستانه‌كی دووره‌ده‌ست ژیابوو،‌ له ‌ته‌مه‌نى 52 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

رۆژنامه‌ى (دێلى مێل)ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌: ڤان لانگ (ته‌ڕه‌زان) یان كوڕى دارستانه‌ چڕه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى جه‌رگ ببوو‌، له ‌دوایین قۆناغه‌كانى ژیانیدا ناچار ببوو‌ په‌نا به‌رێته‌وه‌‌‌ به‌ر جیهانى پێشكه‌وتوو، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵى دوورودرێژ له ‌دارستانه‌كان و دوور له ‌مرۆڤ و به‌بێ ئامرازه‌ نوێیه‌كان له ‌گۆشه‌گیریدا ژیابوو.

لانگ ڤارۆ كه‌ هاوڕێیه‌كی نزیكی ته‌ڕه‌زانه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یه‌، به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: ڤان لانگ مرۆڤێكى جوان بوو و مه‌حاڵه‌ له‌بیرى بكه‌م، به‌ڵام مردنه‌كه‌ى رزگاربوونێك بوو بۆ ئه‌و، چونكه‌ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا نه‌خۆشییه‌كه‌ی تووشى ئازارێكى زۆری كردبوو‌.

دجـله‌