كچێكی به‌ریتانی مانگانه‌ 4000 جونه‌ی ئیسترلینی له‌به‌خێوكردنی جووتێك كۆترخه‌رج ده‌كات

كچێكی به‌ریتانی به‌ ناوی (میگی جۆنسن)،ته‌مه‌ن 32 ساڵ مانگانه‌ بڕی چوار هه‌زار جونه‌ی ئیسته‌رلینی له‌ به‌خێوكردنی ئه‌و دوو جۆته‌ كۆتره‌ خه‌رج ده‌كات.

ئه‌و كچه‌ زۆر گرنگی به‌ دیزاینی جل وبه‌رگی هه‌ردوو كۆتره‌كه‌ ده‌دات،له‌ هه‌مان كاتدا گرنگی به‌ شوێنی خه‌وتنیان ده‌دات،ساڵانه‌ رۆژی له‌دایك بوونیان بۆ سازده‌كات و دیاری تایبه‌تیان بۆ ئاماده‌ ده‌كات.

شایانی باسه‌ (میگی) ئه‌و دووجوته‌ كۆتره‌ی له‌ ناوچه‌ی لاوس لینكۆڵنشایه‌ر دۆزێته‌وه‌  ،ئه‌و كات باردۆخیان زۆر خه‌راپ بوو به‌جۆرێك ،ژیانیان كه‌وتبووه‌ مه‌ترسییه‌وه‌،به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌ بڕی زیاتر له‌ 4000 جونه‌ی ئیسترلینی خه‌رجیانه‌ له‌ ژیانێكی شاهانه‌ ده‌ژین.

ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم