سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

لە دیدارەکەی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوه‌.

لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.