نێچیرڤان بارزانی له‌ تویتێكدا: خۆشحاڵ بووم له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن كۆبوومه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ هه‌ینی لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێ کرد وەک پەیوەندیيه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

 نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: سوپاسی سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا دەکەم بۆ پشتگيريى بەڕێزیان بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عیراق به ‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا.