ڕیس جیمس یاریزانی یانه‌ی چێڵسی: دزی له‌ ماڵه‌كه‌م كراوه


ڕیس جیمس یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ڕایگه‌یاند كه‌ دزی له‌ ماڵه‌كه‌ی كراوه، جیمسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ڕایگه‌یاند كه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی یاری بوو له‌ ڕیزی یانه‌ی چێڵسی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی زینیت سان پترسبۆرگ له‌ چامپیۆنس لیگ، چه‌ند دزێكی ده‌مامكدار هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و خه‌زنه‌یه‌كیان لێ دزیوه‌ كه‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی گرنگی تێدابووه.
 جیمس ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ كامێرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه‌ چوار دزی ده‌مامكدار دزیه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و له‌و كاته‌شدا هیچ كه‌سێك له‌ ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه.
 یاریزانه‌كه‌ داوای له‌ پۆلیسی به‌ریتانیا كرد هه‌وڵی ناسینه‌وه‌ی دزه‌كان بده‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن، جیمسی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو میدالیای پله‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنس لیگ و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپاو میدالیای پله‌ی دووه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كانی ناو خه‌زنه‌كه‌دا دزراون .