Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:30

سێ کاندید دوور دەخرێنەوە

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە تا ئێستا دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە سێ کاندید.

ئەمڕۆ شەممە 18ـی ئەیلوولی 2021، جومانە غەلای، وتەبێژی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، سێ کاندید دوورخراونەوەتەوە بەهۆکاری جیاواز، کە بەشێکییان بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەشێکی دیکەشیان بەهۆی ساختەکردنی  بڕوانامەی خوێندن دوورخراوەنەتەوە.

غەلای ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا کاندیدێکی هاوپەیمانی عەزم بەناوی ئەشواق فەهد عەبوودی دووربخاتەوە، بەهۆی کڕینی کارتی دەنگدەرانەوە.

هەروەها غەلای دوورخستنەوەی کاندیدێکی دیکەشی ڕاگەیاند، کە کاندیدێکی سەربەخۆیە، بەناوی عەلی کازم لە قەزای زوبەیری سەر بە بەسڕە، بەهۆی ساختەکاری لە بڕوانامەی خوێندن.

وتەبێژی باڵای سەربەخۆی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاشیگەیاند، کاندیدێکی دیکەی سەربەخۆ لە بەسڕە بەناوی ئینعام حاشووش، بە هەمان شێوە بەهۆی ساختەکاری لە بڕوانامەی خوێندنەوە دوورخراوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.