Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:31

سلێمانی.. تاوانباری 2 کرده‌وه‌ی تیرۆرکردن ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


ژووری ئۆپە‌راسیۆنی ھاوبە‌ش لە پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و  رایده‌گه‌ێنێت، تاوانباری دوو کردەوەی تیرۆرکردن و بریندارکردنی دوو کەس لە رۆژی (16 و 17)ی ئەم مانگە دەستگیرکرا.

ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له‌ پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16  و 17 ى ئه‌م مانگه‌ له‌ دوو كرده‌وه‌ی تیرۆركردندا كه‌ برینداربوونی 2 كه‌س و كوژرانی كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه‌: ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانیارى - زانیارى و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاریزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تیرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له 24 كاتژمێردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكە‌میان رۆژی 16ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو .
_دووە‌میان رۆژی 17ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.

دوێنێ هه‌ینی 17 ى 9 ى 2021 ، میدیاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رپرسێكمان  به‌ناوی شوكری سه‌رحه‌د كه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پارتمان بووه‌ له‌ به‌شی شه‌هیدان تیرۆركرا. 


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.