Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:55

جۆبایدن گرێبەستێکی 500 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ سعوودیە واژۆ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بە واژۆکردنی گرێبەستێکی 500 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ سعوودیە، بۆ پاراستنی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەکانی سعوودیە.

گریبەستەکە بۆ پاراستنی هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیەیە، بە تایبەت هەلیکۆپتەری ئەپاتچی و بلاک هۆک، هەروەها لە گرێبەستەکەدا هاتووە ئەمریکا بۆ ماوەی دوو ساڵ چەندین بەرپرسی خۆی لەگەڵ 350 فەرمانبەر بۆ وڵاتەکە دەنێرێ.

ئەم ڕێککەوتنەی سعوودیە یەکەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ئەمریکا لەو کاتەوەی جۆ بایدن بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەو دەنگۆیانە دێت کە ئاماژە بەوە دەکرا ڕیاز و واشنتۆن نێوانیان تێکچووە.

 

ئا.عەبدوڵڵا ئازاد

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.