كتێبێك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ نووسینی هاوار محه‌مه‌د یوسف ،كتێبێك له‌ ژێر ناوی "هه‌ڵبژاردن ئاسۆی هێمنیی حوكمڕانی" له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاوكرایه‌وه‌.

كتێبه‌كه‌، له‌رێگه‌ی چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیا جیا ،شیكردنه‌وه‌ی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژردن كردووه‌،باس له‌ چه‌مك و سیفه‌ته‌كان و سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژردن ده‌كات،هه‌روه‌ها نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ی به‌سه‌ر 9 ده‌روازه‌ی جیاجیا دابه‌ش كردووه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ چاپخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به‌تیراژی 1000 دانه‌ چاپكراوه‌.

ئا- كامران