رۆبۆت بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌نه‌مانى كار له‌وڵاته‌ پیره‌كاندا

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ، كه‌ 60 ده‌وڵه‌تى جیهان ئه‌نجامدراوه‌، تیایدا مرۆڤى ده‌ستكرد "رۆبۆت" زۆرێك له‌كاره‌كانى ده‌سكه‌وتووه‌، به‌تایبه‌ت  به‌هۆى پیربوون رێژه‌یه‌كى زۆرى له‌خۆ گرتووه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ چه‌ندین داتاى دانیشتووان و پیشه‌سازى له‌ 60 وڵاتدا  ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى هه‌یه‌  له‌نێوان به‌كارهێنانى ئامێرى رۆبۆت و پیربوونى هێزى كار، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێ رێژه‌ى كرێكاره‌كان له‌ ته‌مه‌نى 56 ساڵ یان زیاتر دایه‌، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێ به‌وانه‌ى له‌ته‌مه‌نى 21 و 55 ساڵیدان.

هه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، به‌پێى راپۆرتى رۆیته‌رز ئه‌و وڵاتانه‌ى كرێكار و كارمه‌نده‌كانى ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌، زیاتر رۆبۆت به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ى زیاتر كرێكاره‌كانیان گه‌نجن زۆر كه‌متر رۆبۆت به‌كارده‌هێنن.

Sky news