ڤیدیۆ .. بزنێك مریشكێك له‌چه‌نگی بازێك رزگار ده‌كات

گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌،پاڵه‌وانه‌كه‌ی بزنێكه‌و به‌رةنگاری بازێك ده‌بێته‌وه‌،له‌و كاته‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دات مریشكێك بفرێنێت.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا،كه‌له‌رێگه‌ی كامیرایه‌كی جێگر له‌ گۆشه‌یه‌كی كێڵگه‌یه‌ك گیراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت بازه‌كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مریشكێك،بۆ ئه‌وه‌ی بیفرێنێت،له‌و كاته‌دا مریشكێكی تر هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ر بازه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌ فڕاندنی ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی بێسوود بوو، له‌و كاته‌دا بزنێك وه‌كو پاڵه‌وانێك هێرش ده‌كات،مریشكه‌كه‌ له‌ چنگی بازه‌كه‌ رزگار ده‌كات.

 شایانی باسه‌ روداوه‌كه‌،له‌ كێڵگه‌ی بجیلدیرلاندی هۆڵندی روویداوه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- سپۆتینگ