لیژنه‌ى قه‌ره‌بووى زیان لێكه‌وتووه‌كان لیستى 5 پارێزگاى را‌گه‌یاند

لیژنه‌ى ناوه‌ندیى قه‌ربووى زیانلێكه‌وتووا‌كان له‌ ئه‌میندارییه‌تی گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران عێراق، دووه‌م لیستى زیانلێكه‌وتووه‌كانى پارێزگاكانى عێراقی ڕاگه‌یاند كه‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار، كه‌ركووك و دیالا له‌خۆ ده‌گرێ.

به‌پێى یاساى ژماره‌ 20ى ساڵى 2009ى هه‌مواكراو، ئه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌نگ و هه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان و تیرۆر زیانیان لێكه‌وتووه‌. 

لیژنه‌كه‌ هه‌روه‌ها داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات له‌مڕووه‌وه‌ هه‌ر داواكارى و سكاڵایه‌كیان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ڕوو.

موازین نیوز