سەرۆکی زانکۆی تاران لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە

سەرۆکی زانکۆی تاران، بەهۆی داوای ئازادکردنی یەکێک لە قوتابییەکانی لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.

مه‌حمود نیلی ئەحمەد ئابادی، سەرۆکی گشتی زانکۆی تاران بەهۆی ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو داوای ئازادکردنی یەکێک لە قوتابییەکانی زانکۆکەی بەناوی کیسرا نووری کردبوو لە کارەکەی دوورخرایەوە.

کیسرا نووری کە دەروێشی گوندئابادەو قوتابی زانکۆی تەهرانە، بەهۆی خۆپیشاندانی دەروێشەکانی گوندئاباد گیراوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سەرۆکی زانکۆی تاران داوای ئازادکردنی قوتابییەکەی کرد، بەڵام لە ڕۆژی سێشەممەدا لەکارەکەی دوورخرایەوە کە ماوەی 7 ساڵە لەو پۆستەدایە.