گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاوبه‌شێكی به‌هێزن

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌ێنێت، تا كۆتایی ئه‌مساڵ رۆڵی هاوپه‌یمانان رێك ده‌خرێته‌وه‌و پابه‌ندیش ده‌بێن به‌ هاوكارییه‌ ئه‌منییه‌كان و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و كوردستان.

واین مارۆتۆ،گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌: له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ تا ئێستا هاوپه‌یمانان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ هاوبه‌شێكی به‌هێزن.

هه‌روه‌ها واین مارۆتۆ ده‌ڵێت: تا كۆتایی ئه‌مساڵ رۆڵی هاوپه‌یمانان رێك ده‌خرێته‌وه‌.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شڵێت: پابه‌ند ده‌بین به‌ هاوكارییه‌ ئه‌منییه‌كان وهاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و كوردستان له‌ دژی داعش،چونكه‌ ئێمه‌ پاڵپشتی له‌ عێراقێكی سه‌قامگیرو ئارام ده‌كه‌ین.