نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپه‌ڕاند

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته‌ 76 دۆلار و 33 سه‌نت.

كاتژمێر 09:15 ی خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-9-2021، نرخه‌كان  جارێكی دیكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه‌بینی و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 76 دۆلار و 33 سه‌نت فرۆشرا.

له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 72 دۆلار و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.