له‌مانگی رابردوودا 19 كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌ته‌ قوربانی


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ مانگی رابردوودا 19 كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون و برینداربوون.
هه‌نگاو  راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ  له‌كوردستانی ئێران بۆ مانگی ئاب  بڵاوكرده‌وه‌.
رێكخراوی هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت: له‌و مانگه‌دا 19 كۆڵبه‌ری كورد كوژراون و برینداربوون، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ سێداره‌ دراوه‌ .
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر له‌مانگی ئابدا  سێ به‌ندكراوی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 5 هاووڵاتی كوردیش  به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  هه‌ر له‌و مانگه‌دا 38 هاووڵاتی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران  ده‌ستگیر كراون و هه‌روه‌ها 7 چاڵاكوانی كوردیش به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌پارته‌كانی  رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیر كراون.