سەرۆكی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادش دەكات


ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە  محەمەد فەزل ئەلباری، باڵیۆزی نوێی بەنگلادش لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا  نێچیرڤان پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە بەڕێزیان كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست و پشتیوانیی هەرێمی كوردستانى بۆ سەرخستنی ئەرك و كارەكانی نیشان دا، هەروەها جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەگلادش لە بوارە جیاكاندا كردەوە و ئاماژەى بە کارامەییى دەستی كاری بەنگلادشی لە هەرێمی كوردستان کرد.

لای خۆیەوە  باڵیۆزی بەنگلادش سڵاو و ڕێز و بانگهێشتى سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ سەردانى بەنگلادش پێشکەش بە  نێچیرڤان بارزانى کرد و سوپاسی هەرێمی كوردستانی بە خەڵك و حكوومەتەوە کرد بۆ پێشوازی و هاوكارییان لەگەڵ دەستی كاری بەنگلادشى و خواستى بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتى لە بوارى بازرگانیدا دووپات كردەوە.

تاوتوێكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، دۆخى ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و بەنگلادش، پێویستیی كردنەوەی نووسینگە یان كونسولگەریی بەنگلادش لە هەولێر، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

1