نامیلكه‌ی (ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌

 

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامیلکەى (دەستکەوتەکانى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمی کوردستان) چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگه‌یاند‌: لە سۆنگەی بڕوابوون بە مافی هاووڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی تەواو لەسەر کۆی کار و چالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئەم نامیلکەیە دەخاتە بەر چاوی کوردستانیانی خۆشەویست.

نامیلکەکە لە سێ بەش پێکهاتووە کە بریتین لە:

ـ بەشى یەکەم: (خەرجى و داهات).
ـ بەشى دووەم: (چاکسازى).
ـ بەشى سێیەم: (دەستکەوتى وەزارەتەکان).
لە بەشى یەکەمدا ووردەکارى خەرجى و داهاتى مانگانەی حکوومەت لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2021ى زایینى خراوەتەڕوو .
لە بەشى دووەمدا باسى پڕۆسەى چاکسازى لەم دوو ساڵەدا کراوە کە بووەتە هۆى گێڕانەوەى داهاتێکى زۆر و دروستکردنى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و کارگێڕى و کەمکردنەوەى خەرجییە زیادەکان.
هەروەها لە بەشى سێیەمدا دەستکەوتە گرینگ و ستراتیژییەکانى زۆرێک لە وەزارەتەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان خراوەتەڕوو.
بۆ بینینى تەواوى نامیلکەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان-چاکسازی و خزمەتگوزاری

 

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان-چاکسازی و خزمەتگوزاری https://cutt.ly/jEcoVKo