سلێمانی.. شانۆگه‌ری "ماسیی كوێر"نمایش ده‌كرێت

گروپی "ز" بۆ شانۆ شانۆگه‌ری "ماسی كوێر" كه‌ له‌ ده‌رهێنانی ئاراس عه‌بدولڵا ،به‌ هاوكاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی نمایش ده‌كرێت..

ئه‌كته‌ره‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه‌ش بریتین له‌ (زانیار ته‌حسین، شێنی حه‌یده‌ر، كۆژین جوانڕۆ، ڕه‌هه‌ند تاهیر، كاڵێ سه‌باح، فریاد حه‌سه‌ن، زنار نزار، هێڤار ڕێبوار، سه‌نا ته‌ها، هه‌ریاد سه‌باح) ، له‌ نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌ری ڕاڤیار نه‌وزاده‌.

شانۆگه‌رییه‌كه‌،له‌ رۆژانی 22-9-2021  تا 2-10-2021  كاتژمێر 5ی ئێواره‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی نمایش ده‌كرێت .

ئا- كامران