به‌هۆی گڕكانه‌وه‌ خه‌ڵكی دوورگه‌یه‌ك ئاواره‌ ده‌بن

خه‌ڵكى دوورگه‌ى لا بالما له‌ دوورگه‌كانی كه‌ناری سه‌ر به‌ وڵاتی ئیسپانیا گوێیان له‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو، دوای ئه‌وه‌ش گڕكانى كۆمبرى فییخا له ‌ناكاو زیاتر گڕى گرتووه‌.

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى گڕكانه‌كه هه‌روه‌ها خۆڵه‌مێشێكى ژه‌هراوى په‌رش و بڵاوبۆته‌وه‌‌ و ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ دانیشتووانه‌كه‌ى ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن، به‌پێى ماڵپه‌ڕى (ئایدیالیستا) زیانه‌كانى زه‌ویوزار و خانووه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ 102 ملیۆن دۆلار.

هه‌روه‌ها به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌‌ى زیاتری گڕكانه‌كه‌، گڕی ئاگره‌كه‌ى گه‌یشتۆته‌ ناو ماڵ و قوتابخانه‌ و كێڵًگه‌كان، ئاژانسى (رۆیته‌رز) جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و گڕكانه‌ى له‌ دوورگه‌كانی كه‌ناری ئیسپانیا بینراوه‌ شتێكى ئاسایی نه‌بووه‌ و دیمه‌نه‌كانی زۆر جوانه‌ بووه‌، به‌ڵام له كۆتاییدا كاره‌سات هاتۆته‌كایه‌وه.

.