توونس سنووره‌كانى توند كردووه‌ نه‌وه‌ك چه‌كدارانى ئه‌فغانستان دزه‌ بكه‌ن

سه‌رچاوه‌كانی ئاسایشى توونس باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ‌پلانێك بۆ گواستنه‌وه‌ و دزكردنى چه‌كدارانى ئه‌فغانستان بۆ ناو وڵاته‌كه‌یان هه‌یه‌، پلانى ئه‌م گواستنه‌وه‌‌ش له ‌ڕێگه‌ى چه‌ند هێزێكى ناوخۆیى و وڵاتانی هاوسێوه‌یه‌‌‌.

له‌مباره‌یه‌وه ‌ده‌سه‌ڵاتدارانى توونس له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ ئاگاییه‌وه‌ سنووره‌كانیان توند و پته‌و كردووه‌.

ئاژانسی (سكاى نیوز) بڵاوی كرده‌وه‌: ده‌سه‌ڵاتدارانی توونس چاودێرى دزه‌كردنى چه‌ند تیرۆریستێكیان بۆ ناو خاكی توونس كردووه‌ ئه‌مه‌ش به ‌هاوكاریكردنى چه‌ند هێزێكى سیاسى ناوخۆییه‌وه‌‌، مه‌به‌ستیان له‌مه‌ش هێنانه‌ ئاراى پێشێوییه‌ له‌ ناو وڵاتدا.