له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌ كراوه‌ و بریندار هه‌یه‌

 

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌ ویلایه‌تی میریلاند ته‌قه‌ كراوه‌ و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قه‌كان‌ له‌ بنكه‌ی (فۆرت مید) له‌ هه‌رێمی میریلاند ڕوویداوه‌ و كه‌سێك چووه‌ته‌ نێو بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ و به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه‌ و  به‌هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بریندار بوونه‌.

ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیان كرد كه‌ ئه‌ندامانی سوپای  ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌كه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌یان تا ئێستا ڕانه‌گه‌یاندووه‌.