بڕیاره‌ مۆندیالی 2026 به‌هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ر سێ وڵاتی ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به‌رێوه‌بچێت


شاندێكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا كۆتایی به‌ سه‌ردانێكی هێنا كه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازی كردبوو.
 شانده‌كه‌ی فیفا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م نۆ شار‌ی له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ بڕیاروایه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی مه‌كسیك و كه‌نه‌دا میوانداری یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست وشه‌ش بكه‌ن.
 له‌ دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شدا، به‌رپرسانی فیفا یاریگای هارد ڕۆكیان له‌ شاری مه‌یامی به‌سه‌ركرده‌وه.
 هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، كۆلین سمیس سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كان و چالاكیه‌كانی فیفا ڕایگه‌یاند كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژێرخانێكی پته‌وی له‌ ڕووی یاریگا وه‌رزشیه‌كان و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌یه‌و هه‌رده‌م ئاماده‌یه‌ بۆ له‌خۆگرتنی پاڵه‌وانێتیه‌ وه‌رزشیه‌ گرنگه‌كانی جیهان.
 مانگی داهاتوو هه‌مان شاند سه‌ردانی شاره‌كانی به‌شی ڕۆژئاوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و مانگی تشرینی دووه‌میش شاره‌كانی مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
 جێگای باسه‌ له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستوشه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی جامی جیهان له‌ سیی و دوو هه‌ڵبژارده‌وه‌ بۆ چلوهه‌شت هه‌ڵبژارده‌‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ .