چین چارەسەری شێرپەنجە دەکات

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، کۆمپانیایێکی چینی چارەسەرکردنی زیاتر لە 10 نەخۆشی شێرپەنجەی ڕاگەیاند.

کۆمپانیای بەناوبانگی پیشەسازی بەرھەمھێنانی دەرمان فۆسەن کایتی چینی، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ڕاگەیاندراوێکدا چارەسەرکردنی زیاتر لە 10 نەخۆشی شێرپەنجەی بەشێوازی چارەسەری CAR-T ڕاگەیاند.

کۆمپانیاکە ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ڕەزامەندی حکوومەتی چینی وەرگرتووە بۆ بەکارھێنانی چارەسەرەکە  بە شێوازێکی پێشکەوتوو، هەروەها توانرا لەو مانگەدا یەکەم نەخۆشی شێرپەنجە بە شێوازی چارەسەری CAR-T چارەسەر بکرێت.

چۆنییەتی چارەسەرکردنی نەخۆشەکە بەم ڕێگایە بە وەرگرتنی خانەی T نەخۆشەکە دەبێت و پاشان دەستکاری دەکرێت، دواتر دەخرێتەوە لەشی مرۆڤەکە بۆ چارەسەرکردنی خانە نەخۆش و تێکچووەکانی لەشی مرۆڤ.

ئێستا شێوازی چارەسەرکردنی خانە تووشبووەکانی شێرپەنجە بە شێوازی CAR-T چارەسەرێکی باوە لە جیھاندا بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە، ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی چاکبوونەوەی تۆمارکردووە بە بەکارھێنانی ئەم جۆرە ڕێگا چارەسەرییە.