له‌خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان و ئه‌تلانتا یه‌كسانبوون


له‌ گه‌ری شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیاو له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلانی پاله‌وانی پارساڵی خوله‌كه‌و ئه‌تلانتا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ .
 یارییه‌كه‌ له‌ شاری میلان و له‌سه‌ر یاریگای جۆزیبی میاتزا به‌رێوه‌ چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له‌ خوله‌كی پێنج یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان تۆمار كرد، به‌لام وه‌لامی میوانه‌كان خێراو كاریگه‌ر به‌ دوو گۆل وه‌لامی ئه‌م گۆله‌یان دایه‌وه‌ ، له‌ خوله‌كی سی رۆسلان مالینۆڤسكی ئۆكرانی به‌تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كۆرده‌وه‌ .
 هه‌شت خوله‌ك دواتر رافائیل تۆلۆی ئیتالی به‌ تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م میوانه‌كانی له‌ گێمی یه‌كه‌م پێشخست ، له‌ گێمی دووه‌میش یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌ هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوو تا له‌ خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ئیدین دزیكۆی بۆسنی یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌و به‌خالێك یاریگایان به‌ جێ هێشت.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئینته‌رمیلان تووشی دووه‌م یه‌كسان بوون هات و كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بۆ بۆ چوارده‌ خال به‌رزكرده‌وه‌ هه‌رچی یانه‌ی ئه‌تلانتایه‌ تووشی دووه‌م به‌رامبه‌ر بوون هات و خاوه‌نی یازده‌ خاله‌و له‌پله‌ی پێنجه‌م دێت .