پیاوێك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی یه‌ك ده‌به‌ی گه‌وره‌ی كۆكا كۆلا گیانی له‌ ده‌ست دا

پیاوێكی چینی،دوای خواردنه‌وه‌ی یه‌ك ده‌به‌ی گه‌وره‌ی كۆكا كۆلا ،به‌ 10 خووله‌ك له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی غازێكی زۆر له‌ گه‌ده‌ی گیانی له‌ ده‌ست دا.

رۆژنامه‌ی "ده‌یلی میل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌ پیاوێكی چینی ته‌مه‌ن 22 ساڵان ده‌به‌یه‌كی كۆكا كۆلای 1.5 لیتری خوارده‌وه‌ به‌هۆی گه‌رمی كه‌ش و هه‌واوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی جسته‌ی،خۆی له‌ شێداری بپارێزێت.

له‌ دوای خواردنه‌وه‌ی كۆكۆلا یه‌كه‌ تووشی ئازاری گه‌ده‌ بووه‌،به‌و هۆیه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی په‌كین.

پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: نه‌خۆشه‌كه‌ تووشی دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و خێرایی لێدانی دڵ و خێرایی هه‌ناسه‌ وه‌رگرتن وهه‌ناسه‌دانه‌وه‌ بووه‌.

ژێده‌ر- سكای نیوز

ئا- كامران