هاووڵاتیان دڵخۆشن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری بۆ ناساندنی كاندیدانی سازكرد.

له‌و كه‌رنه‌ڤالَه‌ جه‌ماوه‌رییه‌دا به‌سه‌دان كه‌س له‌هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان به‌شدارن و دڵخۆشن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ موسڵ، هه‌روه‌ها له‌پاڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ده‌یان به‌رپرسی حكومی نه‌ینه‌وا به‌شدارن و پشتیوانی كردنی خۆیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌و هۆڵه‌ی كه‌رنه‌ڤالی جه‌ماوه‌ری بۆ ناساندنی كاندیدانی پارتی ساز ده‌كرێت سه‌دان كه‌س به‌شدا ر و سه‌دان هاووڵاتیش له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵن بۆ پشتیوانیكردنی پارتی و كاندیدانی .

به‌رپرسانی حكومی نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌یه‌نن : ئه‌وان دڵخۆشن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و هه‌روه‌ها به‌ڵێن به‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌ده‌ن  كه‌ئه‌وان پشتیوانی كاندیدانی پارتین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چونكه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن: هیچ كاتێك رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌یاد ناكه‌ن له‌ حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ هاووڵاتیانی موسڵ به‌ هه‌موو ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كان و عه‌ره‌بی موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان 3 كاندیدی له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و 2 كاندیدیشی له‌ ده‌وروبه‌ری نه‌ینه‌وا هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر پێچ كاندیده‌كه‌ به‌ڕیژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگی هاووڵاتیان به‌ده‌ستبێنن و بگه‌نه‌ په‌رله‌مانی عێراق.

11333