په‌لاماره‌كه‌ی داعش له‌ دیاله‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 5 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌


لە پارێزگای دیاله‌،  له‌ دوو پەلاماری چەکدارانی "داعش"دا 5 کەس کوژران کە یەکێکیان ئەفسەری پۆلیسە بە پلەی عەقید و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ،  ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش لە دەوروبەری ناحیەی عەبارە لە پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێندراویان بە بارهەڵگرێکدا تەقاندەوە و دوای گردبوونەوەی خەڵکی ناوچەکە و پۆلیس، چەکدارانی داعش لە باخە نزیکەکانەوە لە رێگەی چەکی نیشانشکێنەوە هێرشیان کردە سەر خەلکەکە، لە ئەکامدا ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی عەقید و چوار کەسی مەدەنی کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.