ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت


وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول به‌رده‌وامین.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ گه‌نجینه‌كان نێردراوه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 ى 9 ى 2021  ، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
دوێنێ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌ت ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 كرد و له‌ ده‌ستپێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.