مه‌سرور بارزانی: به‌ڵێنه‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند،‌ به‌ڵێنه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام) نووسیویه‌تی "له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێكدا گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران له‌ هه‌ولێر".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "به‌ تێچووی 250 ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌كه‌ ئاسانكاری بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رووبوومی جووتیارانمان ده‌كات و هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ئاسایشی خۆراكیش بۆ نیشتیمانه‌كه‌مان دابین ده‌كات.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وتانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م،‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد له‌ كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سایلۆ و كارگه‌ی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران له‌ پارێزگای هه‌ولێر.