له‌هه‌نگاوێكی مێژوویدا یه‌كه‌م ڤاكسینی مه‌لاریای منداڵان دۆزراوه‌یه‌وه‌

رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی له‌راگه‌یاندێكدا باسی له‌هه‌نگاوێكی مێژوویی كرد به‌راسپاردنی یه‌كه‌م پێكوته‌ و ‌ڤاكسینی خسته‌ڕوو دژ به‌په‌تای مه‌لاریای منداڵان، ئه‌مه‌ش بۆ منداڵانی ئه‌فریقیا و باشووری بیابان و ناوچه‌كانی دیكه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌.

‌به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م راسپارده‌یه‌ له‌دوای به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌زموونی به‌رده‌وام دێ، كه‌ له‌ نۆرینگه‌كانی وڵاتانی گانا و كینیا و مه‌لاوی تاقیكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ "به‌رنامه‌كه‌ له‌2019ه‌وه‌ خراوته‌ڕوو بۆ ئه‌مه‌ش 800 هه‌زار منداڵ به‌ ڤاكسینی RTS,S/AS01 كوتراوه‌، هه‌روا ئه‌م ڤاكسینه‌ ناسراوه‌ به‌ "موسكیریكس" به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی سه‌ركه‌وتووه‌ و بڕی تێچوونه‌كه‌شی په‌سه‌نده‌ و زۆر به‌ئاسانی راده‌ستده‌كرێ، هاوكات رێژه‌ی 30% ئه‌وانه‌ی به‌توندی تووشبوونه‌ ده‌پارێزێ.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دكتۆر تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبرییسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ "زۆر له‌مێژه‌ چاوه‌ڕوان بووین بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ مێژووییه‌ و پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ له‌بواری زانست و ته‌ندروستی منداڵ و نه‌هێشتی مه‌لاریادا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌م پێكوته‌یه‌ له‌ته‌ك ئه‌و ماددانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ خۆپارێزی له‌مه‌لاریا، له‌وانه‌یه‌ له‌ساڵێكدا هه‌زاران منداڵ رزگار بكات، له‌ئیستاشدا ئه‌و ڤاكسینه‌ به‌كارده‌هێندرێ بۆ چاره‌سه‌ر".

CNN عه‌ره‌بی