ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌ ته‌واوی عێراق بڵاو كرایه‌وه‌

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌و ڕێژه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ هاووڵاتییان تا ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنا وه‌رگرتووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ شه‌موو له‌ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ته‌ندروستی له‌ هه‌موو عێراق 12 هه‌زار و 242 كه‌س ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه‌.

وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: به‌م ڕێژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه‌ بووه‌ 5 ملیۆن و 1801 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ڕێژه‌ ئه‌مڕۆی تووشبوون و مردنی په‌تای كۆڕۆنای له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو، تووشبوون 1227 تووشبووی نوێ، مردن 28، چاكبوونه‌وه‌ 3313 كه‌س.